پەیامی کورد... بەرنامەی خۆراكی جیهانی هۆشداری لە بەكارهێنانی ئاوی ژێر زەوی عێراق دەدات
بەرنامەی خۆراكی جیهانی هۆشداری لە بەكارهێنانی ئاوی ژێر زەوی عێراق دەدات و، دەڵێت، پەنابردن بۆ ئاوی ژێر زەوی كارەساتێكی گەورەیە.
عەلی رەزا قوڕەیشی، بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان لە بەرنامەی خۆراكی جیهانی ناسراو بە (WFP) ، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: بەداخەوە لە عێراق بۆ دابینكردنی ئاو بە ڕێژەیەكی زۆر پەنا بۆ ئاوی ژێر زەوی دەبرێت ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە، چونكە بڕی ئاوی ژێر زەوی نزیكەی 6 ملیار مەتر سێجایە، كە لەڕێگەی بارانەوە و لە حەوزەكانی ناخی زەویدا كۆدەبنەوە تاوەكو ئەوەی هاوسەنگی بپارێزێت، بۆیە بەكارهێنانیشی بە تێپەڕبوونی كات رێژەكەی كەم دەبێتەوەو، ئەمەش كارەساتی لێدەكەوێتەوە.
وتیشی: ئەوان دژی بەكارهێنانی ئاوی ژێر زەوی نین بۆ كاری كشتوكاڵی، بەڵام دەبێت بەشێوازێك بەكاربهێنرێت كە رێگری بكرێت لە بە هەدەرچوونی ئاو و، پارێزگاری هاوسەنگی ئاوی ژێر زەوییش بكرێت، بۆیە نابێت عێراقییەكان لە بەكارهێنانی ئاوی ژێر زەویدا بێباك بن و زیادەڕۆیی بكەن و،بەڵكو دەبێت بیر لە دواڕۆژیان بكەنەوە، تاوەكو بەهۆیەوە ڕووبەڕووی كارەسات نەبنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە