لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

پەیامی کورد... لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی بەهرام مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ شەوی شەممە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەهرام مەحموودی سمت و کەمەری پێکراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

جێگای ئاماژەیە کە بەهرام مەحموودی خێزاندار و خەڵکی گوندی بەیاندەرەی شاری بانەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە