پەیامی کورد ... کاردانەوەی دۆناڵد ترامپ بەرامبەر بە "یاخیبوونی ڤاگنەر" لە ڕووسیا
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیدا ڕایگەیاندووە: "گێژاوێکی گەورە لە ڕووسیا، بەڵام ئاگاداربە ئاواتت چییە". ڕەنگە ئەوەی داهاتوو زۆر خراپتر بێت!
ترامپ ئەم لێدوانەی تەنها پێش ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ڤاگنەر (بە ناوبژیوانی بێلاڕووسیا) نووسیوە. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کرێملین، یۆگنی پریگۆژن ڕووسیا بەجێدەهێڵێت و خۆی لە لێپێچینەوە بەدوور دەگرێت.
ترامپ ڕایگەیاند : چین و ڕووسیا هەمیشە دوژمنی سرووشتی بوون تا ئەو کاتەی بایدن هاتە ئاراوە و چین دەیەوێت بەشێکی زۆری زەوی ڕووسیا کە زۆربەیان بێ دانیشتووانە بۆ دانیشتووانەکەی زۆرەکەی خۆی دەست بەسەردا بگرێت . ئەمە دەرفەتێکی باوەڕپێنەکراوە بۆ چین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە