ئەمریکا لەیەک ساڵدا 125 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

ئەمریکا لەیەک ساڵدا 125 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

پەیامی کورد … ئەمریکا لەیەک ساڵدا 125 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

ئیدارەی کۆشکی سپی بڕیاریداوە لە ماوەی یەک ساڵدا، 125 هەزار پەنابەر وەربگرێت، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە دوای ساڵی 1990.

 میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، بە پێی پرۆژەیەک کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشکەش بە کۆنگرێسی کردووە، لە کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو 125 هەزار پەنابەر وەردەگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەنابەرانی ئەفریقی پشکی شێریان بەردەکەوێت و 40 هەزار کەسیان وەردەگیرێن، دوای ئەوانیش پەنابەرانی خۆرهەڵاتی نزیک و باکوری ئاسیان، کە 35 هەزار کەسیان پێشوازیان لێدەکرێت و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیاشەوە 15 هەزار پەنابەر وەردەگیرێن، ئەوانیتر لە پەنابەرانی ئەمریکای لاتین، رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئاسیای ناوەڕاست و كه‌سوكاری پله‌ یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ن، کە خاوه‌نی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكین.

لەدوای ساڵی 1990ەوە ئەمە بە بەرزترین ژمارەی وەرگرتنی پەنابەر لە ئەمریکا دادەنرێت، ئەمە جیا لەوەی بەراورد بە ژمارەی وەرگرتنی پەنابەر لە چوار ساڵی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ کە 15 هەزار کەس بوو، بە رێژەی 733٪ واتە زیاتر لە حەوت هێندە ژمارەکە زیادی کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە