پەیامی کورد... توركیا 125 هەزار تۆن خواردنی دەریایی هەناردە كردوە
قەبارەی هەناردەكردنی خواردنە دەریاییەكان لە توركیا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، گەیشتوەتە 125 هەزار تۆن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی یەكێتییەكانی هەناردەكارانی دەریای ئیجە، هەناردەكردنی خواردنە دەریاییەكان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 7% زیادیكردوەو داهاتەكەی گەیشتوەتە 828 ملیۆن دۆلار.
داهاتی خواردنە دەریاییەكان لەنیوەی یەكەمی ساڵی رابردودا، 760 ملیۆن دۆلار بوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، قەبارەی هەناردەكردنی خواردنە دەریاییەكان لەساڵی 2022دا گەیشتبوە یەك ملیارو 650 ملیۆن دۆلار، توركیا ئامانجی ئەوەیە قەبارەی هەناردەكردن لەم بوارەدا بۆ یەك ملیارو 800 ملیۆن دۆلار لەساڵی 2023 و لە ساڵی 2024دا بۆ دوو ملیار دۆلار بەرز بكاتەوە.
خواردنە دەریاییەكان سەدان جۆری ماسی و ژمارەیەكی زۆر گیانەوەری دەریایی بڕبڕەدار، نابڕبڕەدار و توێكڵدار لەخۆدەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە