لەماوەی یەک ساڵدا لانیکەم ٣ هەزار پزیشک لە ئێران داوای کۆچکردنیان کردووە

لەماوەی یەک ساڵدا لانیکەم ٣ هەزار پزیشک لە ئێران داوای کۆچکردنیان کردووە

پەیامی کورد … لەماوەی یەک ساڵدا لانیکەم ٣ هەزار پزیشک لە ئێران داوای کۆچکردنیان کردووە

''محەممەد ڕەزا زەفەرقەندی'' سەرۆکی نیزام پزیشکیی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە لە ماوەی یەک ساڵدا لانیکەم ٣ هەزار پزیشک داوای لە ئێران داوای کۆچکردنیان کردووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی باسی لەوە کردووە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو داواکاریی پزیشکان بۆ کۆچکردن لە ئێران بەرز بوورەتەوە و هەروەها وتوویەتی: "لە ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٣ هەزار پزیشک داوای وەرگرتنی بەڵگەی پێویستیان بۆ کۆچکردن لەو ڕێکخراوە کردووە".

''محەممەد ڕەزا زەفەرقندی'' باسی لەوە کردووە کە ئەو پزیشکانە دەبێ لە ڕێکخراوی نیزام پزیشکی بەڵگەیەک بە ناوی ''گود ستندینک'' کە ئەندامەتییان لەو ڕێکخراوە و پێشینەی تاوانیان لەخۆ دەگرێت، وەربگرن کە ئەم داواکارییە لەلایەن پزیشکانەوە زیادی کردووە. 

خراپیی دۆخی ئابووری، بێکاری و بێ‌هیوابوون لە داهاتوو لە ئێراندا، بە هۆکاری کۆچکردنی ئەو توێژە پێناسە دەکرێت.

هەڵاتنی مێشکەکان لە ئێراندا، یەکێک لە دیارترین دیاردەکانی ئەو کۆمەڵگایە دێتە ئەژمار کە لە بێ‌هیوایی خەڵک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەرچاوە دەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە