پەیامی کورد....لە یەک ساڵدا ٢١ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هولێر لەدایکبوون
نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون لە هەولێر ئامارەکانی ساڵی رابردووی نەخۆشخانەکە، ئاشکرا دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 12-1-2022 بڵاو کراوەتەوە، لە ساڵی رابردوو (ساڵی 2021)دا زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون، لە دایک بوون.
ئامارەکان:
- 79 هەزار و 856 کەس سەردانی راوێژکاریەکانیان کردووە.
- 13 هەزار و 978 منداڵ بەشێوەی ئاسایی لەدایک بوون کە حەوت هەزار و 110یان کوڕ و شەش هەزار و ٨٦٨یان کچ بوون.
- شەش هەزار و 989 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایک بوون کە سێ هەزار و 590یان کوڕ و سێ هەزار و 399یان کچ بوون.
- حەوت هەزار و 134 نەشتەرگەری گەورە کراوە.
- 37 هەزار و 194 نەخۆش خەوێندراون.
- 814 هەزار و 88 پشکنین لە تاقیگە کراوە.
- 57 هەزار و 608 پشکنینی سۆنار کراوە.
- چوار هەزار و 95 تیشک بۆ نەخۆشەکان وەرگیراوە.
- چوار حاڵەتی مردن تۆمار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە