تورکیا کارەبا هەناردەی عێراق دەکات

تورکیا کارەبا هەناردەی عێراق دەکات

پەیامی کورد ... تورکیا کارەبا هەناردەی عێراق دەکات

 

پاش ئەوەی ئێران بڕی گازی سروشتیی هەناردەكراوی بۆ عێراق كەمكردەوە، توركیا ئاشكرایكردووە، كارەبا هەناردەی عێراق دەكات.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، توركیا لە سبەی دووشەممەوە بۆ ماوەی ١١ مانگ كارەبا هەناردەی عێراق دەكات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، توركیا لەڕێی هڵێی سلۆپی-زاخۆوە ئەو كارەبایە هەناردەی عێراق دەكرێت، كە بڕی ١٥٠ مێگاوات كارەبا دەبێت.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو، ئێران بڕیاریداوە بڕی گازی هەناردەكراو بۆ عێراق لە ٥ ملیۆن مەتر چوارگۆشەوە كەمبكاتەوە بۆ ٣ ملیۆن مەتر چوارگۆشە، بەهۆی ئەوەی عێراق قەرزەكانی ئەو وڵاتەی نەداتەوە.

 

عێراق بۆ دابینكردنی كارەبا پش بە گازی سروشتیی ئێران دەبەستێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە