هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیكردوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیكردوە

پەیامی کورد... هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیكردوە


ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتە 290 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بە پێی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 8 وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 343 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 261 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا كەمیكردوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 290 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر زیادیكردوە كە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 251 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

باس لەوەشكراوە، زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە، بە ڕێژەی 3 ملیۆن 605 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە ڕێژەی 725 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی 310 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 143 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەی ئیدارەی ئیدارەی ئەو وڵاتە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نەیجیریاوە بە تێکڕا گەیشتووەتە 98 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆر بەڕێژەی 97 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرازیلیشەوە بە ڕێژەی 75 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە