بەپەلە ... گەورە ووڵاتێکی جیهان هەوڵەکانی بۆ درووست کردنی دەوڵەتی کوردی چڕتر دەکات

بەپەلە ... گەورە ووڵاتێکی جیهان هەوڵەکانی بۆ درووست کردنی دەوڵەتی کوردی چڕتر دەکات

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی ڕۆژی 16ی حوزەیرانی 2018 بڵاویکردەوە کە ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندوە : " ئیسرائیل لە هەوڵی درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ڕۆژنامەی (نیزاڤیسیمایا گازێتا) ڕایگەیاندوە کە سەرکردەکانی ئیسرائیل لەئێستادا گفتوگۆ دەکەن دەربارەی پرسی سەربەخۆبوونی گەلی کورد، یواف کیش، ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل لە حزبی لیکۆد، ڕایگەیاندوە کە گرینگە ئیسرائیل پشتیوانی هەوڵی کورد بکات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

فریدریک هۆڤ، بەرپرسی پێشوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەی ووتوە "ئەم هەوڵ و پشتیوانییەی ئیسرائیل بۆ کورد نیشانەی بوونی پەیوەندییەکی باشە لەنێوان ئیسرائیل و کوردا".

یلیزاڤیتا تسورکۆڤا، توێژەرێکی ئیسرائیلییە و بەڕۆژنامەکەی ووتوە "لەچوارچێوەی پشتگیرییەکانی ئیسرائیل بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لەناوچەکە، لەم ماوەیەی پێشوودا بەرپرسانی ئیسرائیل چەند سەرکردەیەکی کوردی سووریایان بینیوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە