قازانجی ١٠ میلیارد دۆلاری فەیسبووک لە ماوەیەکی کەمدا

قازانجی ١٠ میلیارد دۆلاری فەیسبووک لە ماوەیەکی کەمدا


پەیامی کورد... قازانجی ١٠ میلیارد دۆلاری فەیسبووک لە ماوەیەکی کەمدا


بە پێی ئامارێك كە لەلایەن تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە، لە وەرزی دووەمی ئەمساڵدا كۆمپانیاكەیان بڕی 10 ملیار دۆلاری قازانج كردووە.

تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) كە ئێستا بە بەهێزترین تۆڕی كۆمەڵایەتیی جیهانی دادەنرێت لە تازەترین لێدوانی خۆیدا ئاشكرای كردووە، كە وەرزی دووەمی ئەمساڵ وەزرێكی جیاواز بووە بۆ كۆمپانیاكەیان، چونكە پارەیەكی زۆریان لە ماوەیەكی كەمدا قازانج كردووە كە بڕەكەی 10 ملیار دۆلار بووە.

مارك زوكربێرگ، دامەزرێنەری (فەیسبووك) دەڵێت: "فەیسبووك پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان دروست كردووە، هەر ئەمە وایكردووە كە زۆرترین رێكلامی خۆیان لە فەیسبووك بڵاو بكەنەوە".

هەروەها تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئەوەشی خستۆتە ڕوو، كە كۆی بەشداربووانی تۆڕەكەیان ئێستا گەیشتووەتە 2 ملیار و 900 سەد ملیۆن كەس لە جیهاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە