پەیامی کورد... ڕووسیا مووشەکێکی نهێنی دژ بە ئۆکراینا بەکار دەهێنێت
ڕووسیا مووشەکێکی نهێنی دژ بە ئۆکراینا بەکار دەهێنێت و هەناردەی دەرەوەی ناکات، مووشەکەکە بە «تیری هەڵخەڵەتێنەر» ناسراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز» ی ئەمریکی، ڕووسیا مووشەکێکی نهێنی دژ بە ئۆکراینا بەکارهێناوە و هەناردەی دەرەوەی ناکات، مووشەکەکە بە «تیری هەڵخەڵەتێنەر» ناسراوە و ئامانجی ڕووسیا لەم کارەی، بەلاڕێدابردنی لایەنەکانە.
«نیویۆرک تایمز» ڕوونیکردەوە، ڕووسیا ئەم چەکە هەناردەی دەرەوە ناکات، تاکوو خۆرئاوا نهێنییەکەی بۆ ئاشکرا نەبێت و لەڕێی پرۆسەی «ئەندازیاریی پێچەوانە» وە دروستینەکاتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ڕووسیا ئەم مووشەکانە دژ بە ئۆکراینا بەکار دەهێنێت، بەڵام هیچ لایەنێکی سەربەخۆ هێشتا ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، مووشەکی جۆری «ئیسکەندەر» لە ڕووسیا و بێلاڕووسەوە بە ئۆکرایناوە دەنرێت، هاوکاتیش ئەم سیستەمە مووشەکییە، کە بە» تیری هەڵخەڵەتێنەر» ناسراوە، بۆ سەرلێتێکدانی سیستمی دژە مووشەکی ئۆکراینا بەکار دەهێنرێت.
بەپێی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەم مووشەکانە لە شێوەی تیردان، لە خاکی ئۆکراینادا بینراون و وێنەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە