پەیامی کورد … توشبووانی كۆرۆنا 300 ملیۆن كەسی تێپەڕاند
ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 300 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تاوەكو ئێستاش زیاتر لە 4 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 260 ملیۆن كەسیش چاكبوونەتەوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی"Worldometer"ی جیهانی، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 303 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 495 هەزار و 432 كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 258 ملیۆن توشبوو چاكبوونەتەوە.
سەبارەت بە زەرەرمەندترین وڵاتەكانی جیهان، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هیندستان، بەڕازیل، بەریتانیا، فەڕەنسا، روسیا، توركیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە ریزبەندی 10 زەرەرمەندترین وڵاتان دێن، هەروەها عیراقیش بە تۆمار كردنی زیاتر لە 2 ملیۆن توشبوو لە ریزبەندی 27ەمدا دەبینرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە