پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی 3ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، شارەزایانی ئابووریش هۆکارەکەی بۆ بەردەوامی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین و لاوازبونی گەشەی ئابوری جیهانی دەگێڕنەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس 94 سەنت بەرزبوەتەوە، کە لەسەدا 1.6ی نرخەکەی دەکات، بەوەش نرخەکەی لە 60.23 دۆلاردا جێگیربو، کە بەرزترین ئاستیەتی لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا.
هاوکات، نرخی هەربەرمیلێک نەوتی برێنت 89 سەنت زیادیکرد، کە لەسەدا 1.32ی نرخەکەیەتی و بەوەش لە 68.50 دۆلاردا جێگیربو.
پاش ئەوەی بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا کەمبونەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوتی ڕاگەیاند بەهۆی پێویستی زۆری پاڵاوتن و ڕێژەی زۆری هەناردەکردن، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.
هاوکات، بەردەوامی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکاو چین، بەپێی لێکدانەوەی پسپۆڕانی ئابوری نەوت، هەمیشە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا لەبەرئەوەی کاریگەری لەسەر ئاستی گەشەی ئابوری جیهانی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە