بەفر و باران دەستپێدەکات

بەفر و باران دەستپێدەکات

پەیامی کورد... بەفر و باران دەستپێدەکات


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، “بارانبارین لەمڕۆوە دەستپێدەکات”، دەستەی کەشناسی عێراقیش پێشبینی بەفربارین دەکات لە رۆژهەڵاتی هەرێم لە رۆژی پێنجشەممەدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە، تێدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات بە شێوەی جیاواز لە ناوچە جیاجیاکاندا و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

لەبارەی سبەی چوارشەممەوە دەڵێت، “ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچە و هەندێ کات هەیە و لە کاتى بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەرى بەفربارینیش هەیە.

هاوکات دەستەى کەشناسی عێراقیش، کەشوهەوای چوار رۆژی هەفتەی بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، بارانبارین تا رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە رۆژی پێنجشەممەدا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بەفربارین هەیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە