مەنسوور هادی بۆ چارەسەری بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت

مەنسوور هادی بۆ چارەسەری بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت

پەیامی کورد     ...     مەنسوور هادی بۆ چارەسەری بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت 

سەرچاوەیەک لە ووتووێژ لەگەل کەناڵی عەرەبی ٢١ دا ئاشکرای کرد کە عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆککۆماری پێشووی یەمەن بە نیازە کە عەرەبستان بە مەقسەدی ئەمریکا بە جێبهێڵێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت جەختی کردەوە کە مەنسوور هادی بۆ دەرمان و چارەسەری بەرەو ویلایەتەیەکگرتووەکان دەڕوات .

ئەم سەرچاوەیە دەربارەی ماوەی کاتێک کە بڕیراە سەرۆککۆماری پێشووی یەمەن لە ئەمریکا بمێنێتەوە هیچ قسەیەکی نەکردووە 

ئەمە یەکەمین جار نییە کە مەنسوور هادی بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت و پێشتریش چەندین جاری دیکە بۆ دەرمان و چارەسەری سەردانی ئەو ووڵاتەی کردووە 

مەنسوور هادی بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆککۆماری یەمەن بوو . ئەو لە ٢٢ی جانیوەری ٢٠١٥ دا دوای ئەوەی کە ئەنساورۆڵلا " حووثی یەکانی " کۆشکی سەرۆککۆماری یان دەست بەسەردا گرت دەستی لە پۆستەکەی خۆی کشاندەوە دواتر لە ٢٧ ی مارس ی ٢٠١٥ دا بەرەەو عەرەبستان هەڵات و بوو بە پەنابەری ئەم ووڵاتە .

مەنسوور هادی ئێستاش خۆی بە سەرۆککۆماری یەمەن دەزانێت و تەنانەت بە ناوی سەرۆککۆماریی ئەم ووڵاتە لە دانیشتنەکانی ووڵاتانی عەرەبی دا لە میسڕ بەشداری کرد 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە