بوومەلەرزەیەك کرماشانی هەژاند

بوومەلەرزەیەك کرماشانی هەژاند


پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەك کرماشانی هەژاند

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەهێزێكی كەم روویداوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەهێزێكی كەم كە گوڕەكەی (3.2) پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەرو لە قوڵایی (17) كیلۆمەتر ژێر زەوی لە نێوان كرماشان و شاخی داڵەهۆ روویداوە.

هەروەها لە زانیارییەكان باسی ئەوەكراوە، كە بوومەلەرزەكە (102) كیلۆمەتر لە سەنتەری هەڵەبجەو (93) كیلۆمەتریش لە سەنتەری كەلارەوە دووربووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە