پەیامی کورد... دوای تێپەڕینی ٣٥ ساڵ لە کیمیابارانی "سەردەشت"، هێشتا بریندارەکانی لە نەبوونی خزمەتگوزاری دەناڵێنن
ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری "سەردەشت"ە. شاری سەردەشت یەک ساڵ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ڕژێمی ئێران لەلایەن "سەددام حوسێن" سەرۆککۆماری پێشووی عێراقەوە کیمیاباران کرا.
هەتا ئێستا ڕێژەی ئاماری قوربانییانی ئەو کارەساتە ڕوون نییە، بەڵام بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ١٣٠ کەسی بێتاوان کوژراون و ٨ هەزار کەس بریندار کراون. سەردەشت وەکوو یەکەمین شاری کیمیایی لێ دراوی جیهان ناسراوە کە ٧ مانگ دوای شاری "هەڵەبجە" بە شێوەیەکی چڕتر کەوتە بەر هێرشی کیمیایی ڕژێمی ئەو کاتی عێراق.
دوای تێپەڕینی ٣٥ ساڵ لە کیمیابارانکردنی "سەردەشت"، خەڵکەکەی بەهۆی گازی خەردەلەوە دەناڵێنن بە شێوەیەک کە ئێستاکەش بەشێک لە خەڵک بۆیان دەردەکەوێت کە بوونەتە بەرکەوتەی ئەو گازە و کاریگەریی لەسەر داناون و ئازاریان دەدات، بەو حاڵەش هیچ لایەنێک نییە فریایان بکەوێت و هەزاران کەس دوای ئەو کارەساتە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، پتر لە چەند هەزار کەس لە ساڵی ٦٦دا بەهۆی هێرشی کیماییەوە بریندار و گیانیان لەدەست داوە، بەڵام ڕێژەیەکی کەم وەکوو کەمئەندام ناسراون و لە خزمەتگوزاریی دەرمانی بێبەشن. لە ئێستادا ١٣ هەزار کەس سەبارەت بە دۆخی نالەباری خۆیان لە کۆمیسیۆنی بەدواداچوون لە نۆرەدان.
هەروەها لە دوای ٣٥ ساڵ ئێستاش بەریندارانی ئەو هێرشە کیمیاییە ژیانێکی ئاساییان نییە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان، بەڵام لە نەبوونی پزیشکی شارەزا و پسپۆڕ دەناڵێنن.
ئاسەواری قەرەبوونەکراوی هێرشی کیمیایی "سەردەشت"، لە پەنای تێچووەکانی دەوا و دەرمان کێشەیەکی زۆری بۆ بریندارانی ئەو شارە بەدواوە بووە و ئاسەواری ئەو مادە کیمیاییە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنیتەوە.
هەواڵی ئەو کارەساتە گەیەندرایە شورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام هیچ لێژنەیەکی کارناس و شارەزا بۆ لێکۆڵینەوەی ئەو هێرشە سەردانی "سەردەشت"ی نەکرد.
هێرشی کیمیایی "سەددام" بۆ سەر "سەردەشت و هەڵەبجە" لە حاڵێکدا ڕووی دا کە هێزەکانی ڕژێمی ئێران لەو دوو شارە و لەنێو خەڵکی مەدەنیدا خۆیان حەشار دابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە