پەیامی کورد... لە پەلامارێکی چەکداریدا لە نێجیریا ٣٤ کەس کوژران
بە هۆی پەلامارێکی چەکداری لە ویلایەتی زامفارای نێجیریا ٣٤ کەس کوژران.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە: بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتی زامفارا، ئیسماعیل ماگاجی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە چەند چەکدارێک لە ناوچەی دان گولبیی ویلایەتەکە پەلامارێکیان ئەنجامداوە.
هاوكات ماگاجی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە پەلامارەکەدا ٣٤ کەس کوژراون کە حەوتیان سەرباز بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. ماوەی پێنج ساڵە ویلایەتی زامفارا لە وڵاتی نێجیریا دەکەوێتە بەر هێرشی چەتەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە