لە ئاکامی پەلاماری ژمارەیەک چەکداری لە نێجیریا ٢٥ کەس کوژران

لە ئاکامی پەلاماری ژمارەیەک چەکداری لە نێجیریا ٢٥ کەس کوژران

پەیامی کورد... لە ئاکامی پەلاماری ژمارەیەک چەکداری لە نێجیریا ٢٥ کەس کوژران


لە ئاکامی پەلاماری ژمارەیەک چەکدار لە ویلایەتی نیجەر لە نێجیریا ٢٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکەیش رفێندران.

میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە ژمارەیەک کەس بە چەکەوە کە هێشتا ناسنامەیان نەزاندراوە پەلاماری پێنج گوندی ویلایەتی نیجەریان داوە.

هەروەها لە ئاکامی پەلامارەکاندا ٢٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکەیش رفێندران.

هاوكات بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتەکە، واسیو ئابیئۆدون هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە بە هەماهەنگی نێوان پۆلیس و سوپا هێزی ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کراوە.

سەرەڕای ئەوەی تاوانی رفاندنی مرۆڤ لەو وڵاتە سزاکەی لە سێدارەدانە، کەچی رووداوەکانی رفاندن و بە بارمتەگرتن بۆ پارە لە نێجیریا زوو زوو روو دەدات.

لە میانی بەرەنگاربوونەوەی کێشە ئەمنییەکان، لەو وڵاتە پێدانی پارە بە کەسانی چەکدار قەدەغە کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە