پەیامی کورد ... داعش یەک میلیۆن کتێب و دەسنووسی زانکۆی موسڵی سووتاندووە
دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستی بە سەر شاری موسڵدا گرت، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بە هەزارا کتێب و دەسنووسی زانکۆی ئەو شارە لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە فەوتێندراوە.
قوسەی کەمالەدین ئەحمەدی سەرۆکی زانکۆی موسڵ، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندوە، لە سەردەمی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە چەکدارانی ئەو گروپە تیرۆرستیە نزیکەی یەک ملیۆن کتێب و دەستنوسیان لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی موسڵ سوتاندوە.
سەبارەت بە کۆی ئەو زیانانەش کە بەر زانکۆی موسڵ کەوتوە، سەرۆکی ئەو زانکۆیە ئاشکرای کردوە کە (١٤٤) باڵەخانەیان زیانیان بەرکەتوە و بەشێکیان بە تەواوی رووخاون، هاوکات (٨٠%)ی تاقیگەکانیان زیانیان بەرکەوتوە، بەشێوەیەکی گشتیش ریژەی وێرانکاری زانکۆی موسڵ (٨٠%)یە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە