پەیامی کورد ... تەندرووستی عێراق دواهەمین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ووڵاتەکەی ڕادەگەێنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٢٠ تووشبووی كۆرۆنا مردون، ٢٠٥٨ تووشبووی دیكه تۆماركراون، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشتوه‌ته ٤٧٢٣٠٢ ژه‌م.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٠٥٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته ١.١١٣.٩١٧ تووشبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ٥٢٢٠ تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ٢٠ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە ، ٣ كه‌سیان له دهۆك، كه‌سێكیان له سلێمانی، ٢ كه‌سیان له هه‌ولێر بوون، هه‌روه‌ها ٤٧٢٣٠٢ ژه‌م واكسەنیش بۆ هاووڵاتیان به‌كارهێندراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە