پەیامی کورد ... بڵاو بوونەوەی وێنەی فڕیدراوی ڕابەری ئێران و قاسم سلێمانی لە زبڵدانی باکوو هەرا دەنێتەوە
ئێرە باکوو وە.. لە ئازەربایجان کە کۆمارى ئیسلامى چەند ڕۆژ پێش مانۆڕى سەربازى لە نزیک سنوورەکانى بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دا و دواتر بە پێی هەواڵەکان بە شێوازی شکستخواردوو پاشەکشەى لێ کرد.
وێنەکانى خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و قاسم سلێمانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە نزیک زبڵخانەیەک فڕێ دراون و بڵاو بوونەوەی ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە!
جێگای ئاماژەدانە ئەمانە وێنە و کەلوپەلى ئۆفیسى نوێنەرانى خامنەیین لە باکۆ کە چۆڵ کراوە!
بەرپرسانى ئازەربایجان لەم دواییانە، حسەینیەیەکیان بە هۆى خۆنەپارێزى لە کۆڕۆنا داخست کە کرابووە ئۆفیسى خامنەیی!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە