پەیامی کورد … دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی شەش ڕۆژە لە ئاگردا دەسووتێن
ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان و لێڕەوارەکانی "سەلاس باوەجانی" سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەرزاییەکانی "دری" لە نێوان گوندەکانی "کێسەڵە" لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ئایارەوە دەستی پێ کردووە.
ئەو ئاگر کەوتنەوەیە هەتا ئێستا درێژەی هەیە و بەرە و گوندی "گوڕیشە" دەڕوات.
خەڵکی ناوچەکه لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ئایاراو لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادە بوونە و داوایان لە خەڵکی "سەلاس"" کردووە یارمەتیدەری ئاگر کوژاندنەوەکە بن.
هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە؛ هەتا ئێستا ڕێژیم هیچ هاوکارییەکی لە هەمبەر کوژاندنەوەی ئاگری ئەو دارستانانە نەداوە.
بە هۆی ئەوەی کە ئەو ناوچانە ئەستەم و شاخاوین بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان فڕۆکە پێوستە، بەڵام ناوەندە پەیوەندیدارەکان هەتا ئێستا لە هەناردنی فڕۆکە خۆیان بواردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە