دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی کورد لە سەلاسی باوەجانی

دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی کورد لە سەلاسی باوەجانی


پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی کورد لە سەلاسی باوەجانی

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان مێرمنداڵێکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە شاری سەلاسی باوەجانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی ڕامین ڕەحمانی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کاتژمێر ٥ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەحمانی وێڕای دەستبەسەر کردنی ڕامین ڕەحمانی ماڵەکەشیانیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو مێرمنداڵە کوردە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە