نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 22ی 11ی 2018 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکی بەرزبووە بەهۆی مەترسی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ووڵاتانی ئۆپێک.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخەکەی گەیشتە 63.28 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان  و 20 سەنت لە نرزەکەی لەدەستدا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تكساسی ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 53.38 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکی دوای ئەوەی مەترسی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لەلایەن چەند ووڵاتێکی سەر بە ڕێکخراوی ئۆپێکەوە زیادیکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە