ژماره‌ی سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا گەیشتە 46 کەس ‌

ژماره‌ی سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا گەیشتە 46 کەس  ‌


پەیامی کورد... ژماره‌ی سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا گەیشتە 46 کەس

سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵكشانی هێرشه‌كان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا، ژماره‌ی هێرشه‌كان زیادی كردوه‌و 46 سه‌ربازیش بریندابوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ نوێترین ئاماردا رایگه‌یاند له‌ 17ی مانگی رابردوه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ هه‌ولێر و ئه‌نبار له‌ عێراق و بنكه‌كانی دیكه‌ له‌ سوریا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌و هێرشانه‌دا زیاترله‌ 46 سه‌رباز برینداربوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو هێرشێكیشدا مقاومه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كانی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش ئاشكرایكرد لە 17ی مانگی رابردوه‌وه‌، 38 جار لە عێراق و سوریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و بەهۆیانەوە لانیکەم 45 سەرباز و کارمەندیان "بە سووکی" بریندار بوون.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌می 2023ش، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای کردوو و رایگەیاند، عێراق پێویستە پابەندبێت بە پەیماننامەی ئاسایش لە ناوچەکەدا و هاوکاربێت لە کەمکردنەوە و رێگەگرتن لە هێڕشەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە