پەیامی کورد ... هەولێر/ پۆلیسێک کوژرا و ٤ی دیکەش بریندار بوون
شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیسی ناوشاری هەولێر لە گەڕەکی عەدالە رووبەڕووی تۆمەتبارێک بوونەتەوە و تیایدا، تۆمەتبارەکە دەستڕێژی لێکردوون و بەهۆیەوە، پۆلیسێک کوژراوە و بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار و سیانی دیکەش بریندارکراون.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی عەدالەی شاری هەولێر لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی پۆلیس بەناوی عیزەدین، کە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشارە بریندارکراوە و کوڕە پۆلیسەکەشی کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو روویداوە و لە ئێستادا بریندارکراوەکان کە بەڕێوەبەری پۆلیس و سێ برینداری ترن لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
هاوکات، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی بڕگەی ٣٨ تۆمەتباربووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە