بڕیاره ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له‌نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه یاسای چاكسازی مووچه و خانه‌نشینی ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد" كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ راوێژكارییه و تێیدا تاوتوێی پێشنیازی هاوبه‌شی لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كرێت.
بەوتەی چەند پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستانیش، هەوڵەكان بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەی چاكسازی لەمووچە و ئیمتیازی خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە.
جێی ئاماژەیە، له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای گفتوگۆی زۆری په‌رله‌مانیش پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌رخانكردنی بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ خانه‌نشینی پله باڵاكان، ناڕه‌زایی زۆر دروستبوو، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پڕۆژه‌كه‌ی بۆ هۆڵی په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە