پەیامی کورد … عێراق/ مانگانە هەزار پیاو ژنی دووهەم مارە دەکەن
بەگوێرەی داتاكانی دەسەڵاتی دادوەریی عیراق، لە سێ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سێ هەزار مۆڵەتی مارەكردنی ژنی دووەم بە فەرمی دراوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای نەینەوا بووە.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، بەگوێرەی داتاكانی دەسەڵاتی دادوەری لە مانگەكانی تەمموز، ئاب و ئەیلولی ئەمساڵدا 3 هەزار و 23 مۆڵەتی مارەبڕینی هاوسەری دووەم وەرگیراوە و پارێزگای نەینەوا بە پلەی یەكەم دێت و بەدوایدا پارێزگای بەسرە.
بەپێی ئەو زانیاریانە، لەو ژمارەیەش هەزار و 515 حاڵەت بە بیانوی پێویستی ژنی دووەمیان هێناوە و هەزار و 508 حاڵەت بە رەزامەندی ژنی یەكەمی بووە.
ئەوەش هاتووە، زۆربەی هاوسەرگیری دووەم بەهۆی نەزۆكی یاخود بوونی نەخۆشی درێژخایەنەوەیە، هەندێك جاریش بەهۆی باشی لایەنی دارایی پیاوەوەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە