وەزیری دەرەوەی چین:دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا جێگیر بکرێن

وەزیری دەرەوەی چین:دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا جێگیر بکرێن

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی چین:دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا جێگیر بکرێن

وەزیری دەرەوەی چین چن کانگ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا جێگیر بکرێن، ئەوەش دوای زنجیرەیەک لە " قسە و کرداری نەشیاو " دژ بە یەکتر.

وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، وەزیری دەرەوەی چین چن کانگ لە ماوەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا نیکۆلاس بێرنس لە پەکین بە تایبەتی جەختی لەوە کردەوە واشنتن دەبێت چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسی تایواندا ڕێک بکاتەوە و چیتر لە " بنەمای یەک چین " نەدات.

هه‌روه‌ها کاتێک سەبارەت بە لێدوانەکانی چن پرسیاری لێکرا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڤیدانت پاتێل وتی بێرنس " بە تایبەتی پێی ڕاگەیاندوون " کە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمەریکادا بەرامبەر بە چین و بە تایبەتی بەرامبەر سیاسەتی یەک چین ڕووی نەداوە، کە بەپێی ئەو سیاسەتە ئەمەریکا لە ڕووی دیبلۆماتییەوە دان بە پەکیندا دەنێت نەک تایوان.

پاتێل بە ڕۆژنامەنووسانی وت بێرنس باسی لەو بوارانە کردووە کە دوو وڵاتەکە دەتوانن تیایاندا هاریکاریی یەکتر بکەن، لەوانەش، گۆڕانی کەش و هەوا و تەندروستی جیهانی و ئاسایشی خۆراک.

پاتێل وتی " دەمانەوێت و بە نیازین هێڵەکانی پەیوەندی بە کراوەیی بهێڵینەوە." هاوکات وتیشی واشنتن " بەردەوام دەبێت لە وەستانی لە پاڵ هاوڕێکانمان و هاوپەیمانەکانمان لە سەرانسەری ناوچەی ئیندۆ پاسێفیکدا بۆ بەرەوپێشەوە بردنی خۆشگوزەرانی و ئاسایش و بەها هاوبەشەکانمان."

وتی " نیازمان نیە ئەو دۆخە هەنووکەییە بگۆڕین و ئەو هەوڵە نەبووە کە ئەمەریکا ویستبێتی بیدات."

پەیوەندییەکانی نێوان دوو زلهێزە ئابوورییەکەی جیهان لە ساڵی ڕابردوودا چوونە ئاستێکی نزمەوە کاتێک سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەردانی تایوانی دیموکراتخوازی کرد کە چین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.

لە وەڵامی سەردانەکەدا پەکین زیانی بە چەندین کەناڵی پەیوەندی فەڕمی لەگەڵ ئەمەریکادا گەیاند، بەو هێڵەشەوە کە لە نێوان سوپاکانییاندایە.

وەزارەتی دەرەوەی چین وتی وەزیری دەرەوەی چین چن کانگ بە بێرنسی وتووە " ئەرکی سەرەکی ئەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا جێگیر بکرێن، هەروەها خۆمان بە دووربگرین لەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی نێوان چین و ئەمەریکا بکەین."

گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە کەمێک کەمبوونەوە دوای ئەوەی لە مانگی یانزەدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین شی جین پینگ لە ماوەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوتدا لە ئیندۆنیسیا کۆبوونەوە و بەڵێنیاندا گفتوگۆی زیاتر ئەنجام بدەن.

بەڵام لە مانگی دوودا گرژییەکان جارێکی دیکە زیادییان کردەوە کاتێک باڵۆنێکی چینی لە سنووری ئاسمانی ئەمەریکادا دەرکەوت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن سەردانەکەی بۆ پەکین هەڵوەشاندەوە.

چن وتی " زنجیرەیەک لە قسە و کرداری نەشیاوی ئەمەریکا " لە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان بایدن و شییەوە " ئەو تەوژمە ئەرێنییەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چینی خستە مەترسییەوە کە بە زەحمەت بونیادنرابوون."

وتی " بابەتی گفتوگۆکان و هاریکارییەکان کە هەردوولا ڕێککەوتبوون لەسەرییان تێکچوون، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەش جارێکی دیکە ڕووبەڕووی سەهۆڵی سارد بوونەوە."

لە تویتەر بێرنس ئاماژەی بە پێویستییەکان کرد بۆ جێگیریی لە پەیوەندییەکاندا.

وتی " باسمان لە ئاستەنگەکانی ناو پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین و پێویستییەکان کرد بۆ جێگیرکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە ئاست بەرزەکان."

پاتێل وتی بلینکن ویستوویەتی سەردانی چین بکات و " کاتێک هەلومەرجەکە ڕێگەی بدات ئەوا بە نیازە ئەو کارە بکات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە