هەڵپەساردنی هەژماری فەیسبووکی دۆناڵد تڕەمپی درێژ کرایەوە

هەڵپەساردنی هەژماری فەیسبووکی دۆناڵد تڕەمپی درێژ کرایەوە

پەیامی کورد … هەڵپەساردنی هەژماری فەیسبووکی دۆناڵد تڕەمپی درێژ کرایەوە

 

ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری فەیسبوك ڕایگەیاند، كۆمپانیاكە دەتوانێت بەردەوام بێت لە قەدەغەكردنی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەبەكارهێنانی سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی پاش ئەوەی بەهۆی هاندنی هێرشی سەر كۆنگرێسەوە لێی قەدەغەكرا.   

بەگوێرەی بڕیارەكە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ دەرکراوە،  بڕیارەكە لاپەڕەی ئینستاگرامیش دەگرێتەوە و ترەمپ لەهەردوو تۆڕەكە دەوروبەری ٦٠ ملیۆن لایك و بینەری هەیە.   

 

هەژمارەكانی ترەمپ لە ٧ كانونی دووەمی ئەمساڵ ٢٠٢١ پاش یەك ڕۆژ لەهەڵكوتانە سەر كۆنگرێس لەلایەن هەوادارانییەوە هەڵپەسێردران بە پاساوی بەرگرتن لە هاندانی توندوتیژی.   

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە