پەیامی کورد ... پەرلەمانی کوردستان لە سەر دوو بڕگەی گرینگ کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لەبارەی دوو تەوەرەوە گفتوگۆ دەکرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لە تەوەری یه‌كه‌مدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه بڕیاری " پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی "٨٢"ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ" ، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٧،٩٦،٩٣،٩١،٩٠) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
لە تەوەری دوەمیشدا خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووهەم له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان درێژدەکرێتەوە، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى "٧"ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
.jpg)
.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە