پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونی چەکداری لە سنووری ئەرمەنێستان و ئازەربایجان
بەرپرسانی ئەرمەنێستان و ئازەربایجان لە دەستپێکردنی تێکهەڵچوونگەلی چەکدارانە لە سنووری نێوان دوو ووڵاتدا هەوالیاندا
بە پێی ڕاپۆرتێک شووشان ستێپانیان ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایگەیاندووە کە هیزە چەکدارەکانی ئازەربایجان لە ئاکامی ڕۆژی یەکشممە ، هەوڵی پێشێلکردن و بەزاندنی سنوورە نێودەوڵەتییەکانی ئەرمەنێستان یان لە راستای تاڤۆزۆفسکی داوە .
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ووتی : ئەمڕح نزیکی کاتژمێر ١٢:٣٠ خوولەک سەربازانی ئازەربایجان بە هۆکاری نادیارەوە بۆ پێشێلکردن و بەزاندنی سنووری نێودەوڵەتی ئەرمەنێستان لە ڕاستای تاڤۆزۆفسکی سوار لە ئۆتۆمبێلەکانیان هەوڵیان داوە .
لە دوای هۆشداری سنوورەوانانی ئەرمەنێستان ، بە بەجێ هێشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ، سەربازانی لایەنی بەرامبەر گەڕانەوە سەر مۆڵگەکانی خۆیان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە