پەیامی کورد ... دوو تێکهەڵچوونی چەکداری لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات ڕووی دا
لە سنوورەکانی مەریوان و پیرانشار دوو تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە کوردستانییەکان هاتە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی شەممە ١٢ی ئەیلوول، لە بەرزاییەکانی گوندی هەورامان و لە نزیک پایگای ژاڵانە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و حیزبێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوولایەنی شەڕ لەو تێکهەڵچوونەدا خەساری گیانییان نەبووە و هێزەکانی سپا دوای تێکهەڵچوونەکە بە چەکی قورس بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیان کردووەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، شەوی هەینی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان حیزبێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری کانی خودا سەر بە پیرانشار هاتووەتە ئاراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زیانە گیانییەکانی دوو لایەنی ئەو شەڕە نەزانراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە