گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و هەولێر دەستپێدەکاتەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و هەولێر دەستپێدەکاتەوە

بەوتەی بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران، گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان تاران و هەولێر جارێکی دیکە دەستیپێکردەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەبدوڵا ساڵح بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران رایگەیاندووە، کە سوپاسی حکومەتی تاران دەکەن بۆ ئەو نێوەندگیرییەی لەنێوان بەغدا و هەولێر کردی بۆ هەڵگرنتنی گەمارۆ لەسەر فرۆکەخانەکان لەبەردەم گەشتە نێودەوڵەتییەکان.

دەشڵێت، ''درەنگکەوتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی جەژنەکانی نەورۆزەوە بوو، ئەمڕۆش یەکەم گەشت لەلایەک کۆمپانیای (ماهان) ئەنجام دەدرێت، کە ئەمەش دڵی هاووڵاتیانی هەرێمی خۆشکرد، چونکە زۆربەیان بۆ چارەسەری پزیشکی دەچنە ئێران''.

جێی ئاماژەیە، لە ٢٥-٩-٢٠١٧، هەرێمی کوردستان رووبەرووی قەیرانی زۆر قوڵی ئابووری و سیاسی بووەوە لەوانە داخستنی فرۆکەخانەکان بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە