پەیامی کورد ... بنکەیەکی دیکەی ئەمریکا لە شاری نزیک لە ئانبار کرایە ئامانجی هێرشی مووشکییەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراوی بۆبنکەی سەربازی " عین الاسد " لە پاریزگای ئەنبار ئەنجام دا .
هەر لەمبارەوە ، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنییەتی لە پارێزگای ئەنبار پێشتر لە سەر زیاد بوونی بێ وێنەی دۆخی ئەمنییەتی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکییەوە لەم دەورووبەری بنکەی سەربازی " عین الاسد " هەواڵی دابوو . هێزەکانی ئەمریکا ، دۆخی ئەمنییەتی یان لە دەورووبەری ئەم بنکە سەربازییە بە شێوەیەکی بەرفراوان و بێ وێنە زیاد کردووە .
بنکەی سەربازی " عین الاسد " سەرەکیترین ناوەندی ئامادەیی هێزەکانی ئەمریکایە لە شاری هیت لە پاریزگای ئەنبارە لە عێراق کە دۆناڵد ترامپ و مایک پەنس یش تا ئێستا ئەو شوێنەیان بە سەر کردووەتەوە .
سەفەری مایک پۆمپێئۆ ڕۆژیک دوای ئاگرباراندنی بنکەیەکی دیکەی ئەمریکییەکان لە نزیکی شاری کەرکووک ڕوودەدات و. تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە سەبارەت بەم سەفەرەی پۆمپێئۆ ڕانەگەێندراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە