چوار مامۆستای کورد لە سەقز و مەریوان دەستبەسەر کران

چوار مامۆستای کورد لە سەقز و مەریوان دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... چوار مامۆستای کورد لە سەقز و مەریوان دەستبەسەر کران

لە درێژەی دەستبەسەرکردن و بانگ کردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لانی کەم سێ ئەندامی لقی مەریوانی ئەم ئەنجوومەنە بە ناوەکانی شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ئەم سێ ئەندامەی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی ڕابردووش سەلاح سورخی ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی کوردستان، لقی سەقز و زێویە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو.

لە لایەکی دیکەوە لانی کەم پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی مەجید کەریمی، فاتمە زەند کەریمی، موختار ئەسەدی، ڕەزا مورادی و ڕزگار حەیدەری ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەم کەسانە لە بەرەبەری حەفتەی مامۆستا لە ئێراندا و دوای بانگەوازی شوورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی ئێران بۆ کۆبوونەوەی سەرانسەری دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە