کەشناسی عێراق: پرۆژەی ڕووبەڕووبوونەی بە بیابانبوونی ناوچەکە ئامادە دەکەن

کەشناسی عێراق: پرۆژەی ڕووبەڕووبوونەی بە بیابانبوونی ناوچەکە ئامادە دەکەن

پەیامی کورد... کەشناسی عێراق: پرۆژەی ڕووبەڕووبوونەی بە بیابانبوونی ناوچەکە ئامادە دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق هۆشداری لەبارەی کەشوهەوای ناوچەکە دەدات و ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی سەختیی و گرفت بوونەتەوە لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی کە بۆ بەرەنگاریکردن لە بە بیابانبوونی ناوچەکە دایان ڕشتووە.

لەمبارەیەوە عامر جابری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، لیژنەکانیان پرۆژەی ڕووبەڕووبوونەی بە بیابانبوونی ناوچەکە ئامادە دەکەن، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ بە بەردەوامی دەڵێن کە پارەی پێویستییان لەبەردەستدا نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕووبەرە گەورە ئاوییە.

هاوکات لەبارەی خۆڵبارینەکانی ڕابردووەوە جابری ئەوەشی خستە ڕوو، بە شێوەیەکی گشتی خۆڵبارینەکان پێشبینی ناکرێن، ئەوەی چا وەڕی دەکرێت ئەوەیە کە لە مانگی چوار و پێنجی هەر ساڵێکدا بەهۆی گۆڕانکاری لە پاڵەپەستۆی هەوادا و گۆڕانی وەرز، خۆڵبارین ڕوو لە عێراق بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە