پەیامی کورد ... ئەرتەشی لۆبنان هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
ئەرتەشی لۆبنان ڕایگەیاند :فڕۆکەکان و بەلەمگەلی شەڕی ئیسرائیل چەندین جار سنووری ئاسمانی و ئاوەکانی ئەم ووڵاتەیان بەزاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەرتەشی لۆبنان لە بەیاننامەیەک دا کە چەند کاتژمێر پێش ئێستا بڵاوی کردەوە نووسی : فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئیسرائیل لە کاتژمێر ٨:٣٠ سەر لە بەیانی دوێنێ سنووری ئاسمانی لۆبنانی لە سەر دەریای ڕۆژئاوای شاری " نقوورا " تاکوو شاری " عەدلوون " بەزاندووە .
لە بەردەوامی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە : ئەم فڕۆکە سیخۆرییەی ئیسرائیل فڕینی بازنەیی لە سەر ناوچەکانی باشوور وەکوو " بەیرووت " و دەورووبەری ئەودا لە " عبدا " و " عالیە " هەبووە و دواتر لە کاتژمێر ١٤:٣٥ خوولەک لە سەر دەریا لە ڕۆژئاوای شاری " ناقوورە " دەرچوو
ئەرتەشی لۆبنان هەروەها ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی دیکە ی ئیسرائیلی لە کاتژمێر ١٤:٥٥ دا سنووری ئاسمانی لۆبنانی لە سەر شاری " کافر کیلا " پێشێل کردووە و فڕینی بازنەیی بە سەر ناوچەکانی باشوورەوە ئەنجامداوە دواتر لە کاتژمێر ١٦:٠٥ ئەو شوێنەی بە جێ هێشتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە