پەیامی کورد ... لۆبنان لە سەر ئەم بابەتە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
لۆبنان سەبارەت بە دەرهێنانی گاز لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
لۆبنان دوێنێ یەکشەممە سەبارەت بە هەرجۆرە " هەنگاوی شەڕئەنگێزانە " لە ئەو ئاوە کێشە لەسەرانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە،هۆشداری دایە ئیسرائیل .
ئەم هۆشدارییە لە دوای ئەوەوە خرایە ڕوو کە کەشتییەک بە نوێنەرایەتی ئیسرائیل ەوە چووەتە ئەو سنوورەی کە هەر دوو لایەن بەو هیوایەن کە گازی لێ دەربهێنن .
میشیل عۆن ، سەرۆککۆماری لۆبنان ووتی کە هەر جۆرە چالاکییەک لە ناوچەی کێشە لەسەر وەکوو هەنگاوی دوژمنکارانە لەقەڵەم دەدرێت .
ئیسرائیل دەڵێ ئەم مەیدانە گاز ییە لە ئاوەکانی کێشە لەسەر نییە بەڵکوو لە ناوچەی ئابووری تایبەتمەندی ئیسرائیل دایە .
عۆن لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە بابەتی جوونی کەشتی کۆمپابیای " ووزە " ی لەگەڵ نەجیب میقاتی ، کەفیلی سەرۆکوەزیرانی لۆبنان ، خستووەتە ڕوو و داوای لە فەرماندەی ئەرتەش کردووە تاکوو داتاگەلی ڕێک و پێک و فەرمی دەربارەی ئەم ڕووداوە بخاتە بەر دەستی ئەو .
سەرۆککۆماری لۆبنان دەڵێ گفتووگۆوەکان بۆ دیاری کردنی بابەتی سنووری دەریایی باشووری ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و هەر جۆرە هەنگاو یا چالاکییەک لە ناوچەی کێشە لەسەر ، هەنگاوێکی شەڕئەنگێزانە و دوژمنکارانە هەژمار دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەوڵەتی ئیسرائیل هێشتا لەمبارەیەوە هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە هۆشدارییەکەی میشل عۆن نیشان نەداوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە