پەیامی کورد ... سهرۆكی حکوومەت پێشوازى له نوێنهرى تایبهتی سكرتێرى گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق كرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرینگی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی ھەرێمی کوردستان.
سێشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد حەسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ھەموارکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، بە ھەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
سەرۆکی نێردەی یوونامی لە عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکوومەت ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرانە و ئەرێنی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق، لە ڕووی لەیەکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیری کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە