پەیامی کورد ... لەم کاتەدا لە ژێر چااودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سێ پرۆژه له بواری كاره‌با ده‌كرێنه‌وە
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، به مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆڤه‌رلۆد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با له هه‌ندێ شوێنی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، سبه‌ی له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكوومه‌ت سێ پرۆژه‌ی كاره‌با ده‌كرێته‌وه
ئه‌ندازیار ئومێد ئه‌حمه‌د، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند : "سبه‌ی لەژێر چاودێریی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لە مەراسمێكدا سێ پڕۆژەی گرینگی كارەبا دەكرێنەوە كه بریتینه له پڕۆژه‌كانی: بنیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان ١٣٢/٣٣/١١كەی ڤی و، پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی ١٣٢ كەی ڤی و، پڕۆژه‌ی دەرهێنانی ٨ فیدەری ١١ كەی ڤی''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه دۆخی كاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر باش ده‌بێت و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بایان زیاتر ده‌بێت و كێشه‌یی ئۆڤه‌رلۆدیان نامێنێت و هەروەها ووتیشی، وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین و باشترین بڕی كاره‌با بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە