ناتۆ : داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە و یارمەتی عێراق دەدەین بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە

ناتۆ : داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە و یارمەتی عێراق دەدەین بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە

پەیامی کورد    ...    هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ" جەختدەکاتەوە تائێستاش رێكخراوى داعش مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر عیراق، بۆیه‌ هاوكاریى عیراقیه‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و رێكخراوه‌ سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌.
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى نوێنه‌رى ده‌وڵه‌تانى ده‌ستپێشخه‌ر له‌ ئیستانبوڵ بۆ هاریكارى له‌ هاوپه‌یمانى ناتۆ، كه‌ ووڵاتانى كه‌نداویش تێیدا به‌شداربوون، یانس ستۆڵتنبێرگ ئه‌میندارى گشتى هاوپه‌یمانى "ناتۆ" وتى "هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو باشتر و كاریگه‌رتره‌ بوه‌ و ئاسایشى كه‌نداویش به‌شێكه‌ له‌ ئاسایشى ناتۆ".
رونیشیكرده‌وه‌، رێكخراوى داعش تائێستا مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر عیراق، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ووڵاته‌كه‌ پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌كۆتاییهێنان به‌و رێكخراوه‌. وتیشی "هاوكارى عیراقییه‌كان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر داعش سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌".
لاى خۆیشیه‌وه‌ میرسیا جیوانا جێگرى ئه‌میندارى گشتى ناتۆ رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان وه‌ك به‌شێك له‌ ئاسایشى ئه‌ورووپا و جیهان سه‌یرى ئاسایشى كه‌نداو ده‌كات و ئاسایش ناكرێت پارچه‌ پارچه‌ بكرێت، هاوپه‌یمانى ناتۆش له‌بارودۆخێكى زۆر باشدایه‌ و ده‌توانێت ٧٠ ساڵى دیكه‌ به‌رده‌وام بێت، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك كێشه‌ له‌لایه‌نى داراییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام یه‌کیتی ئه‌ورووپا و كه‌نه‌دا به‌ده‌م ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ چوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە