پەیامی کورد … عێراق / ژمارەیەک ئەفسەر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا
دادگای باڵای عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژانی ھیشام ھاشمی دەردەکات و، سزای لە سێدارەدانیش بۆ ژمارهیهك ئهفهسهر لە پارێزگاکانی واست و بابل دەردەکات، لهمبارهیهوه سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی کوشتنی "ھیشام ھاشمی" لێکۆڵەری سیاسی کە ساڵێک لەمەوبەر کوژرا، بەردەوامن و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرچووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وتیشی: بەشێک لە دۆسیەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق کۆتایی ھاتووەو، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ چەند ئەفسەرێکیش لە واست و بابل دەرچووە.
ناوبراو ئاشكرایكردووه، دۆسیەی کوشتنی خۆپیشاندەران ئاڵۆزەو چەندین لایەنی تێدایە، ھەندێک لایەنی سیاسیش بەئامانجی بانگەشەی ھەڵبژاردن و شکاندنی لایەنی تر دەستوەردان دەکەن.
سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکردنی "قاسم موسلیح" فەرماندەکەی حەشدی شەعبی و، دواتر ئازادکردنی، فایەق زێدان جهختی لهوهكردهوه، كه دادگا ملکەچی ھیچ فشارێکی سیاسی نەبووە لە دۆسیەکەدا، ئازادكردنیشی تهنها لهبهر نهبوونی بهڵگهی پێویست بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە