نوێنەرى سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان داواى کشانەوەى هێزەکانى سوپاى تورکیا و هاوپەیمانەکانى دەکات لە عەفرین و ڕایدەگەیەنێت تورکیا پێشێلى بڕیارەکانى ئەنجومەنى ئاسایشى کردووە.
به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا (سپووتنیك) ڕایگه‌یاند، توركیا په‌یمانه‌كانی ئەستانە و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه.
به‌شار جه‌عفه‌ری ڕاشیگەیاند، پێویسته توركیا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له عه‌فرین بكشێنێته‌وه و هیوادارم له‌وباره‌یه‌وه فشار بخرێته سه‌ر توركیا.
ئاماژەى بەوەشکرد، جموجوڵی ئه‌نقه‌ره له عه‌فرین، پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه.
پاش ئەوەى سوپاى تورکیا و هاوپەیمانەکانى عەفرینیان کۆنترۆڵکرد سووریا ئەوە چەندەمین جارە داواى کشانەوەى ئەو هێزە لە عەفرین دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە