پەیامی کورد... لە هێرشی سەر قوتابخانەیەك دەیان كەس كوژران
میدیاكانی ئۆگەندا بڵاویانكردەوە، گروپێكی چەكداری بەناوی هێزەكانی هاوپەیمانی دیموكراسی هێرش دەكەنە سەر قوتابخانەیەك و ئاگریان لە بەشە ناوخۆیی قوتابخانەكە بەرداوەو تا ئێستاش (41) تەرم لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە دۆزراونەتەوە، كە (38) یان خوێندكارن.
میدیاكانی ئۆگەندا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ گرووپێكی چەكدار بەناوی هێزەكانی هاوپەیمانی دیموكراسی هێرشیان كردە سەر قوتابخانەیەك لە ناوچەی مپۆندوی وڵاتەكەمان و ئاگریان لە بەشە ناوخۆیی قوتابخانەكە بەردا.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنیەكان و تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو تا ئێستاش (41) تەرم لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە دۆزراونەتەوە، كە (38) لەوانە خوێندكارن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، خوێندكارەكان بەهۆی سووتان، فیشەك یان چەقۆ لێدانەوە گیانیان لەدەستداوەو سێ كەسەكەی دیكەش یەكێكیان كارمەندی ئاسایش بووەو دووانەكەی دیكەش ئەندامی كۆمەڵگە خۆجێییەكە بوون.
جێگەی ئاماژەیە، گرووپێكی چەكدار بەناوی هێزەكانی هاوپەیمانی دیموكراسی لە كۆتایی ساڵانی نەوەدەكانەوە لە ئۆگەنداو كۆماری كۆنگۆی دیموكرات دروست بوون و لە ساڵی (2014) ەوە تا ئێستا، سەدان كەسی مەدەنیان كوشتووەو سەدان هەزار كەسی دیكەیان ناچار كردووە، كە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە