پەیامی کورد ... جڕوجانەوەرەکان بە شێوەی فەرمی لە ئەورووپا خرایە بازنەی مەواددی خواردەمەنی یەوە
کولۆی ووشکەوکراو لانیکەم ١٠٪ لە بیسکویتەکان بەکار دەهێندرێن / ڕوونکردنەوەی میدیای فەرمی دەوڵەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە تایبەتمەندی و سوودەکانی جڕوجانەوەر
دۆیچێڤێلێ ، میدیای فەرمی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا جڕوجانەوەری وەکوو ئاڵتەرناتیڤ و جێگرەوەی سەرچاوەگەلی پڕۆتینی ڕیزبەند کراو کە دەتوانن بۆ دانان لە مەواددی خواردەمەنی پایەدارتر کەڵکی لێوەربگیرێت .
میدیای حکوومەتی ئاڵمانیا سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە ڕوونکردنەوەی داوە کە بە پێی لێکۆڵینەوەگەلی پەروەردەکردنی جڕوجانەوەرگەل بۆ مەواددی خواردەمەنی سوودگەلێکی هەیە وەکوو : بەرهەم هێنانی گازگەلی گوڵخانەیی کەمتر ، بەکارهێنانی ئاوی کەمتر و هەروەها بەرهەم هێنانی زبڵ و زاری کەمتر .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە نزیکەی ساڵ و نیوێک پێشترەوە هەندێک لە جڕوجانەوەرگەل خراونەتە بازنەی مەواددی خواردەمەنی یەکیتی ئەورووپاوە . جڕوجانەوەرگەلێک وەکوو کرمی زەردی ئارد و هەروەها کولۆ بە شێوەی ووسک کراوە وەکوو سناک یا خود هاڕاوە وەکوو ماددەیەکی خواردەمەنی تا ئاستی ١٠٪ بۆ بیسکویت ، ماکارۆنی ، نان ، کۆرن فلێکس یا خود باقی مەواددی خواردەمەنی هەڵگری پڕۆتین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە