ئەمریکا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە

ئەمریکا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە

پەیامی کورد ... ئەمریکا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە

 

ئەمریكا لە ناوچەی باغۆز لە باكوری سوریا بنكەیەكی دیكەی سەربازی دەكاتەوە و بەوەش دەبێتە نۆهەمین بنكەی سەربازی ئەو وڵاتە لە خاكی سوریادا.

 

 

میدیاكانی نزیك لە دەوڵەتی سوریا رایانگەیاند، سوپای ئەمریكا لەشارۆچكەی باغۆزی سەر بەپارێزگای دێرەزور دەستی كردووە بەدروستكردنی بنكەیەكی سەربازیی نوێ لە ئێٍستاشدا لە رێگەی هیلیكۆپتەرەوە كەرەستەی بۆ دەگوازرێتەوە. 

 

ئەوە چوارەم بنكەی سەربازیی ئەمریكایە لە دێرەزوور و نۆیەم بنكەی ئەمەریكایە لە ئیدارەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، هاوسنوورە لەگەڵ بنكە سەربازیەكانی حكومەتی سوریا لە بەری رۆژئاوای ڕووباری فورات. 

 

میدیاكان ئەوشەیان روونكردووەتەوە كە هێزەكانی سوپای سوریای دیموكراتی (هەسەدە) چەند خاڵێكی چاودێریان لەناوچەكە دروستكردوە و ئەركی پاراستنی ناوچەكەیان لەئەستۆ گرتوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە