ئەمریکا: بەم زووانە بڕیاری خۆمان دەربارەی کشانەوەی سووپا لە سووریا ڕادەگەیەنین

ئەمریکا: بەم زووانە بڕیاری خۆمان دەربارەی کشانەوەی سووپا لە سووریا ڕادەگەیەنین

بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند “بەم زووانە کۆشكی سپی بڕیاری خۆی سەبارەت بە کشانەوەی سووپاکەی لە سووریا ڕادەگەینێت”. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دان کۆتس، بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە دوێنێ لە کۆشکی سپی دراوە و لە کاتێکی زۆر نزیک ڕادەگەیەنرێت.

هاوکات بەرپرسە باڵآکەی هەواڵگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە لەبارەی ئەم پلانە دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی ئەنجامدراوە و بڕیاری پێویست دراوە و بەم نزیکانە بڕیارەکە رادەگەیەنرێت. 

لەلایەکی تریشەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە “کار لەسەر پلانی کشانەوەیان لە سووریا دەکەن و ئەکەر سعوودیەش دەیەوێ ئێمە لە سووریا بمێنینەوە دەبێت خەرجییەکانی دابین بکات”. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە